Skip to the content

ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی  دووشەمە ،2021/12/6 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە د.محه‌مه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و شاندێکی یاوەری .
دواتر لە نێوان هەردوولادا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا ،بە مەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندیەکان وهەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتری بە تایبەتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی هاوبەشی وەبەرهێنانی کەرتی کشتوکاڵی لەنێوان هەردوولادا ،لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی تایبەتمەند بە مەبەستی دیاریکردنی ڕووبەرێک زەوی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان،بە پێی خەسڵەتەکانی وەبەرهێنان .
هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر دابینکردنی ڕووبەری (400 )دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە و گرتنەبەری ڕێکارەکان ، هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی کەمکردنەوەی ڕۆتین لە مامەڵە و مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکان و دانانی کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ پاکێجکردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
 هەموو ئەم هەنگاوانەی لەم دیدارەدا باسکراون و بڕیاری لێوە دراوە لە پێناو پێشخستنی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان .