Skip to the content

بەمەبەستی یەکگرتنەوەیان هەردوو سەندیکای پزیشکانی ڤێتەرنەری هەولێر و سلێمانی کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی حسێن حەمە کریم بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بەوەکالەت و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی وەزارەت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەندیکاکانی پزیشکانی ڤێتەرنەری لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە هەماهەنگی نێوان کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و هەردوو سەندیکای پ. ڤێتەرنەری و پێداچوونەوە به رێنماییەکانی تایبەت بەمامەڵە و سەوداکردن بە ماددە و کەرەستەی ڤێتەرنەری و بەرهەمهێنان و سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و بابەتەکانی تایبەت بە لێژنە هاوبەشەکانی ب.گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری و سەندیکاکانی پزیشکانی ڤێتەرنەری لە هەولێر و سلێمانی.

لەم کۆبونەوەیە چەندین ڕاسپاردەی گرنگ گەڵاڵە کران لەلایەن ئامادەبووان لەوانە :

- هەردوو سەندیکا ڕەزامەند بوون بە کارکردن بۆ یەکگرتنەوەیان وئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی کۆنگرەی هاوبەش.

- ڕاسپاردنی لێژنەی باڵای ڤێتەرنەری بۆ کاراکردنی ڕێنمایی ژمارە 10 ی ساڵی 2011 لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەتایبەت بۆ پرۆژە گرنگ و گەورەکان.

- هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی ڤێتەرنەری و چاودێری کردنیان بەهەماهەنگی هەردوولا.

- ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە کارەکان.

- یاسا و رینماییەکان نەخشەڕێگا بن بۆ کارکردنی هەردوو لایەن له پیناو پاراستنی سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان و زامن کردنی تەندروستی گشتی.

لە کۆتاییدا هەردوو لایەن کۆبوونەوەکەیان بەباشی هەڵسەنگاند و لێک تێگەیشتنێکی باش دروست بوو، وە بڕیاردرا ئەو جۆرە کۆبوونەوە هاوبەشانە بەردەوام بێت تا بەدیهێنانی ئامانجە گشتییەکان.