Skip to the content

خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژمارەیەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و راهێنانی کشتوکاڵی، خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژماریەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران لەلایەن کۆمپانیای نهار الاوراد کردەوە.

ئامانجی خولەکە بۆ فێرکردن و ڕاهێنان پێکردنی ئەم جوتیارو فەرمانبەرانەیە لە بواری چاندنی بەروبومی پەتاتە بەتایبەتیش جیاوازی لە نێوان پەتاتەی خواردن و بەپیشەسازی کردنی پەتاتەو دیاریکردنی جۆرەکانی نەخۆشی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان.

بەشداربووان بریتی بوون لە فەرمانبەرانی بەشەکانی باخداری و ڕێنمای کشتوکاڵی و توێژنەوە و خزمەتگوزاری کشتوکاڵی و کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی و ژمارەیەک جوتیاری نمونەی بەشداریان تێداکردبوو.

لەکۆتایشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا

ئەم خولە لەمیانی گرنگی پێدانی بەردەوامی ڕاهێنان و فێرکاری تایبەتە بە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتەیە وەکو گرنگی پێدانی ناوەخۆیی کە لە داهاتوو لە سەرجەم شارەکانی کوردستان ئەم خولە دەکرێتەوە .