Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبۆوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )-ئەمرۆ 13ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەسەرپەرشتی هەردوو وەزیر و لیژنەیەکی هونەری لە پێکهاتەی هەردوو وەزارەت و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و جێگری لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لە میانی ئەم دیدارە درافتێکی تایبەت بە کێشە و داواکاریە پەیوەندی دارەکانی نێوان هەردوولا خرانە ڕوو، بەتایبەتی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و ئەو تایبەتمەندیانەی کە پەیوەندیدارن بە بەنداوەکان و سەرچاوە ئاویەکان لەهەرێمی کوردستاندا.

بەخۆشحاڵیەوە هەماهەنگی و لێکتێگەشتنی باش بەدی کرا لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.

لەکۆتایدا ڕێزلێنان و دیاری لە نێوان هەردوو وەزیر و شاندی میوان بەڕێوەچوو.