Skip to the content

کۆبونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە کار و بەرنامە و پلانەکانی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 10\1\2021 بەسەرپەرشتی ،، هیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت، کۆبونەوەیەکی فراوان بۆ یەکە و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەت بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای کۆبونەوەکە،،

هیوا عەلی دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووانی کۆبونەوەکە و پیرۆزبایی ساڵی تازە، کۆمەڵێک باس و بابەتی گرنگی دەربارەی کاروبارەکانی راگەیاندن و هەوڵەکانی وەزارەتی بۆ بەرەو پێشبردنی میدیایی کشتوکاڵی و دروستکردنەوەی هەماهەنگی و چۆنیەتی کاری بەتیمی راگەیاندنەکانمان کرد.

ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ ڕێکخستنەوەی راگەیاندنی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەتمان بوو.

پاشان یەکە یەکەی ئامادەبووان پێشنیار و تێبینەکانی خۆیان خستە ڕوو و گفتوگۆیەکی چڕ کرا، دەربارەی هەموو سێکتەرەکانی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵی وسەرچاوەکانی ئاو، لە ڕێگای راگەیاندنێکی بەهێز.

لە کۆتایشدا جەخت کرایەوە لە سەر جێ بەجێکردنی راسپاردەکانی کۆبونەوەکە و هەماهەنگی و پەیوەندی زیاتر لە نێوان راگەیاندنی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .