Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی تاقیگەی شانەزانی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنان و پەسندکردنی بنەتۆ کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشه‌ممه‌ رێکەوتی 2021/7/5، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تاقیگەی (شانەزانی) لە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنان و پەسندکردنی بنەتۆ کردەوە .لە وتەیەکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژەی بە گرنگی ئەم تاقیگەیە کرد لە بواری زیادکردنی بەرهەمهێنانی رووەک و تەرزی نوێی کشتوکاڵی و بەکاتێکی زۆر کەم و ژماره‌یەکی ئێجگار زۆر و دوور لە ڤایرۆس و هەموو جۆرە نەخۆشیەکانی تر، هەروەها  گوتی" بە بەردەوامی  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پێناو خزمەتکردنی جوتیاران و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی،  له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ  دامەزراندنی لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی لە هەرێمی كوردستاندا.