Skip to the content

بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێکەوتی 2021/7/7 لەهەولێر-گەزنە، بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە کە لەسەر گوڵی ناوازەی راپس ئەنجامدراوە ،لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی بەھەماھەنگی جوتیارێکی نمونەیی و دکتۆرێکی پسپۆر. ئەم توێژینەوەیە بنەتۆکەی لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە لە وولاتی سوید ھێنراوەتە ھەرێمی کوردستان،کە یەکەمین جارە ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدەدرێت ،ئەم گوڵە ناوازەیە لە وڵاتی سوید لە کەش و ھەوایەکی سارد و فێنک بەرھەم دێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ھەرێمی کوردستان زۆر سەرکەوتوانە لە وەرزی ھاوین ئەنجامدراوە ،ئەگەر بەراوردی ئاستی ستانداردی بەرھەمھێنان بکرێ بە پێی ستانداردی جیھانی و وڵاتی سوید خۆشبەختانە لە ھەرێمی کوردستان دا بەھۆی لەباری خاک و کەش و ھەواکەی ئاستی بەرھەمھێنانی دوو ھێندە زیاترە لە ھەرێمی کوردستان.

ئەم گوڵە بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی رۆنێکی سروشتی کە تایبەتمەندیەکی زۆر باشی ھەیە بە بەراورد بەھەر رۆنێکی تر لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ رۆنی خۆراک و گازوایل و پەروەردەکردنی ھەنگ و عەلەف کە جوتیاران دەتوانن بەکاری بھێنن و ئاشنایی زیاتریان هەبێ دوابەدوای پەسندکردن و سەرکەوتوونی ئەم توێژینەوەیە.

بۆ پاڵپشتی ئەم پرۆژانە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆی جوتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری داوە پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی بکات .