Skip to the content

تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشه‌ممه‌ 2021/7/5  بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هەردوو سەرکونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا  و ستافێکی باڵای وەزارەت و لە مەڕاسیمێکدا تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان،  دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوە،  کرایەوە. 
ئەم تاقیگەیە بە شێوازێکی مۆدێرن له چوارچێوەی پرۆگرامی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بایۆلۆجی (Biological Threat Reducation Program- BTRP) ی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نۆژەن کراوەتەوە، بۆ مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بواری سەلامەتی و ئاسایشی بایۆلۆجی و کارکردن بە شێوازێکی ستاندارد، سەرەڕای نۆژەنکردنەوە، پڕۆژەکە دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی تاقیگەیی و کردنەوەی خولی راهێنان لە چەند بوارێکی جیاوازی تاقیگەیی لە خۆگرتووە.