Skip to the content

لە مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی تایبەت بە پەرەپێدانی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بەڕێوە دەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی 2021/7/6 
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت لەگەڵ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی رێکخراوی ھەڵوێست کۆبۆوە، ڕێکخراوی ناوبراو بەنیازی ئەنجامدانی کۆنفراسێکن لە مانگی داهاتوو لە پارێزگای هەڵەبجە، کە تایبەتە بە پەرەپێدانی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بەرهەمی هەنار بە نموونە.
 لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەستخۆشی لە کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوەکە کرد و بەڵێنی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی پێدان بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار لەسەر ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بەبازاڕ کردنی بەرھەمی ناوخۆیی و  پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و فراوانکردنی کارو چالاکییەکان بکەن .