Skip to the content

هەفتەباڕازی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/7/1، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کۆمەڵێک لە جوتیارە نموونەییەکانی کوردستان و هاووڵاتیان،  مەڕاسیمی کردنەوەی هەفتەباڕازی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ، بە بەشداری چەند خاوەن بەرهەمێکی  خوماڵی، کە دەیان جۆر بەرووبوومی تەندروست و کوالێتی بەرز بەنرخێکی گونجاو نمایش کرابوون  له‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو. 
لەم مەڕاسیمەدا  حوسێن حەمە که‌ریم وتەبێژی وەزارەت وتاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پێشکەش کرد و پاڵپشتی و دەستخۆشی وەزیر و وەزارەتی پێشکەشی ئامادەبووان کرد،  و سوپاس و پێزانینی  ئاراستەی جوتیاری نموونەیی حامید ئیسماعیل کرد بۆ کردنەوەی ئەم هەفتە بازاڕە ، کە دەیان جۆری بەرهەمی کوالێتی بەرزی بەرهەمهێنابوو بەنرخێکی گونجاو ڕاستەوخۆ بە کڕیاران دەفرۆشنەوە.
کردنەوەی ئەم هەفتە بازاڕە میللیانە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی هاندان و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران لە کڵێگەوە بۆ کڕیاران.