Skip to the content

وڵاتی پۆڵەندا پشتیوانی لە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لە هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/7/11 ، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە هەریەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی کۆماری پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چەندین تەوەری گرنگ بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بە تایبەتی لەبوارەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوه‌کان و رەخساندنی دەرفەتی کارو خوێندن و راهێنان و شیاندنی فەرمانبەران و جوتیاران و پڕۆژەکانی گاوداری و کەرتی دەواجن و دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیاران و هەناردەکردن بەکوالێتی زۆر بەرز.
هەروەها ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وڵاتی پۆڵەندا.
لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی بەڵێنی هەموو جۆرە ئاسانکاریەکی دا بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆڵەندا بتوانن سەرمایەگوزاری بکەن لە هەرێمی کوردستان لەپێناو پێشخستن و پەرەپێدانی بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ وەک بنەمایەکی بەهێزی ئابووری .