Skip to the content

بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/6/27 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به‌ مەبەستی تاوتوێ کردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران، له‌گه‌ڵ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کۆبۆوە .
 دوابەدوای  گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووان ، لەکۆتاییدا  بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە پارەی پرۆژەی بەبازاڕکردن لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ). ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت  کە لەماوەی رابردوودا  ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌  گرێبه‌ستێكی هاوبه‌شیان ئەنجام دا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە مەبەستی دیاریکردنی نرخ و وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە دەرەوەی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و سایلۆکانی هەرێم .