Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئەسفەهان كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/6/8، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی تیمێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی و ئەندامانی ژووری بازرگانی ئەسفەهان کۆبوویەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕ و بەشداری لە بەرهەمهێنانی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی.
بێگەرد تاڵەبانی، هەموو پشتیوانیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر دەربڕی و داوای له‌ ژووری بازرگانی ئەسفەهانیش کرد کە هانی کۆمپانیاکانیان بدەن بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری ئەنجام بدەن.