Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێکەوتی 2021/6/24 بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە ئەندازیار عبدالرحمن سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.

لەم دیدارەدا جەختکراویەوە لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی کە هاوبەش و پەیوەندی دارن لە میانی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا وەک سیفەتی زەویەکانی پرۆژەکان و گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو کاریگەریەکانی ژینگە.

لەتەوەرێکی تردا لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەستە رۆڵی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بەرز نرخاند وەک پاڵپشتیەکی بەهێز و هەمیشەیی بۆ ژینگە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و دارستان و بایەخدان بەسەرچاوە ئاوییەکان.

لەکۆتایدا لەنێوان هەردوولادا چەندین پێشنیار و راسپاردەی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەیەوە کراو و پەسند کران بەئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کاروبارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە.