Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە نوێنەری پزیشکانی ڤێتەرنەری دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 دوابەدوای فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (3030 )لە رێکەوتی 5/2/2021 و نوسراوی ژمارە( 993) لە 23/2/2021 ی وەزارەتی داریی و ئابووری بۆ بەهەمیشەیی کردنی (171) پزیشکی ڤێتەرنەری لە سەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڤێتێرنەری هەولێر، دهۆک، سلێمانی، گەرمیان.

ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری خۆیەتی پێشوازی کرد لە نوێنەرایەتی پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و بەدواداچوون لە هەنگاو و رێککارەکانی پرۆسەی بەهەمیشەی کردنیان.

لەلایەن خۆیانە نوێنەرانی ئامادەبوو سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی بزیشکانی ڤێتێرنەریان گەیاندە جەنابی وەزیر كه دواى زياتر له هه شت ساڵ فه رمانى به هه ميشەيی دامەزرانديان درا ...

لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی پیرۆزبایی و پشتیوانی و بەردەوامی خۆی بۆ دەربڕین و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیان بۆ خواستن.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لە میانی پێداگیری و جەختکردنەوەی بەردەوامی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بوو وەکو بەڵێنێک بۆ یەکەمین جار هێنرایە دی لە پێناو بەکار خستن و پشتیوانی پزیشکانی ڤێتێرنەری لە ئاستی هەرێمی کوردستان.