Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەشداری لە خولێکی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی IHD سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردن دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2021/3/12 بەبەشداری شاندێک لەفەرمانبەرانی وەزارتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و چەند دکتۆرێکی کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک و سلێمانی و چەند وەبەرهێن و جوتیارێکی کوردستانی سیمینارێک بەناو نیشانی( پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵی) لە لایەن کۆمپانیای ئیکۆ کونسوڵت لە هۆتێل(کۆرب) لەعەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە چوو.

مەبەستی سیمینارەکە بۆ زیاتر ئاشناکردنی بەژداربووان بوو بۆ زانیاری دەربارەی خولەکەو سەردانیکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکانی وڵاتی ئوردن و گواستنەوەی بەرنامەو ئامێری سەردەمیانەی تەکنەلۆژیای نوێی بواری کشتوکاڵی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەرەوپێش بردنی کەرتی کشوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی ئەو زانیاریە کشتوکاڵی و ئاودێریانەی لە وڵاتی ئوردن پەیڕەو دەکرێ، هەروەها ئاشناکردنی ئەزموونی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە خاوەن پرۆژە کشتوکاڵیەکانی وڵاتی ئوردن بۆ ئەوەی بتوانن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێریدا بکەن.

وا بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشداربووان سەردانی چەندین کێڵگەی کشتوکاڵی و ئاودێری و جوتیاری نمونەیی وڵاتی ئوردن بکەن، کە لەلایەن کۆمپانیایی ئیکۆ کونسوڵت لە وڵاتی ئوردن جێ بەجێ کراوە و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی نمونەی سەرکەوتنی ئەم پرۆژانە بگوازنەوە هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو دێری لە هەرێمی کوردستان.

تێبینی/ ئەم خولە لەسەر بانگهێشت و میوانداری حکومەتی هۆڵەنداوە ڕێکخراوە و کۆمپانیای ئیکۆ کۆنسوسڵت سەرپەرشتیار و جێبەجێکاریەتی.