Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021.

هەروەها بەنوسراوی ژمارە 1771 لە 9/3/2021 بۆ مەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی و بەردەوامی دان بە پرۆژەکان لە پێناو زیادکردنی بەرهەمی ناوەخۆیی و پاڵپشتی ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردنی ماسی سەلەمۆن (زیندوو - قرش) لە رێکەوتی 15/3/2021 تا15/6/2021.

جێگەی ئاماژەیە کە هەردوو نوسراوەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێککاری پێویستی کارگێری و یاسیایی.