Skip to the content

دەروازەى بازاڕەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بە ڕووى بەرهەمى ناوخۆیی هەرێم کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ندوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی ساغکردنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ناوخۆی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئاراستەكردنى نووسراوێك له لايەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر کردنەوەی بازاڕەکانی ناوەڕواست و خواروی عێراق بە ڕووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان درا بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
لە میانی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکانی هەرێمی کوردستانیش، هەردوو وەزیر سەردانى پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی پارێزگای هەولێریان کرد. وەزیری کشتوکاڵی عێراق محەمەد کەریم ئەلخفاجی ئەم پرۆژەی بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق و ناوەچەکە وەسف کرد و دەستخۆشی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە لە ماوەیەکی زۆر خێرادا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان ئەنجام داوە.