Skip to the content

وه‌زارەتى كشتوكاڵى هەرێم بەشدارى پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای وەزارەت پێشوازیی لە نه‌سرووڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا پێداگری لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بەردەوامی بازرگانی و پیشەسازی بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران کرایەوە، هەروەها تەوەرێكى ترى دیدارەکه‌، باسكردن بوو له سەر پڕۆژەی بەنداوەكان له هەرێمى كوردستان.
له‌ كۆتاییشدا سەرکۆنسوڵی ئێران بانگهێشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی كرد بۆ بەشدارییکردن لە ١٩ـەمين پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان بۆ بوارى پەلەوەر كه‌ له‌ شاری ئیسفەهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت