Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ کۆمپانیای LIBANCONSULT AGM کۆبووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەک شەمە ،2021/11/7 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی راوێژکارانی وەزارەت پێشوازی کرد لە ستافی کۆمپانیای LIBANCONSULT AGM بۆ راوێژکاری ئەندازیاری ،لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی کاروچالاکی و پرۆفایلی کۆمپانیای ناوبراو و پرۆژە و بەرنامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی پەیرەوکردنی سیستمی تازەی پەسندکراوی( PPT ) بۆ بونیادنان و دورستکردنی بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکانی ئاودێری و گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و دیزاینی پرۆژەکان و هاندان و بەشداری کەرتی تایبەت و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی  بەڕێوەبردنی سامانی ئاو.