Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی: پەرە بە پەیوەندییە کشتوکاڵی و ئاودێرییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید دەدەین

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەک شەمە ،2021/11/21 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە  شۆڕش قادر رەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید، ئامانجی دیدارەکە بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سووید، بە تایبەتی دەربارەی کەرتی کشتوکاڵ و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و ئەو بەرەو پێش چونانەی لە کەرتی کشتوکاڵ لە وڵاتی سوید بەدیهاتووە، بە مەبەستی هاندان و بەشداری پێکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی سوید بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و گەشە و ئاڵوگۆڕی ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی لە نێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.