Skip to the content

بەدواداچوون بۆ کێشەکانی جوتیاران و گەڕاندنەوەی قەرز و پێشینە کشتوکاڵیەکان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 2021/11/9 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری بانکە کشتوکاڵیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا 
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوونی گرفت و  کێشەکانی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و کێشەی گەڕاندنەوەی قست و پێشینەی کشتوکاڵی کە لە بانکی کشتوکاڵی وەریان گرتبوو ،وە سوودمەند بوون لە پاڵپشتی و وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵی ، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و خانووی پلاستیکی و ئامێرە کشتوکاڵیەکان و گرووپی پڕۆژەکانی پەلەوەری ،بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئابووری و دیاردەی وشکەساڵی و هاتنی پەتای کۆڕۆنا و پێشهات و گۆڕانکاریەکانی هەرێمی کوردستان کێشەی گەڕاندنەوەی بڕی پارەی وەرگیراویان هەبووە ، یان چەند قۆناغێک سولفەکانیان وەرگرتووە و پڕۆژەکانیان تەواو نەکردووە ، بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی ئەم کێشانە ، دوای گفتوگۆیەکی زۆرباشی ئامادەبووان لە پێناو دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو ،
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە لە نێوان هەردوو لادا پێشنیازی لیژنەیەکی هاوبەش کرا بۆ ئامادەکردن و کۆکردنەوەی سەرجەم پێشنیارەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی پێشینە و قەرزە کشتوکاڵیەکان لەلایەن جوتیارانەوە ،وە هەوڵدان بۆ دەست بەکاربوونەوەی بانکە کشتوکاڵیەکان بۆ پێدانی پێشینە و قەرز بە جوتیاران.