Skip to the content

كۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  رۆژی سێشەمە ،2021/11/30 , لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پڕۆژەی یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو، کە ستافێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ستافی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و  لە پەرلەمانیش سەرۆکی لێژنەکانی کشتوکاڵ و شارەوانی وگەشتوگوزار و یاسایی و راوێژکارانی پەرلەمان ئامادەیبوون.
ئەم کۆبونەوەیە بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژە یاساکە بوو، بۆ ئەوەی کە لەداهاتوودا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستانەوە، وەکو پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان.