Skip to the content

بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕ کردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک داندرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 2021/9/20  لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی  سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار و کەسایەتی دەڤەرەکە،  بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک ،قەزای سێمێل داندرا.
ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، دوابەدوای دانانی بەردی بناغە و دەستپێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی .
 زنجیرەی پڕۆژەکانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەهەرێمی کوردستان یەکێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمدا ، کە هەزاران دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت و دەبێتە هۆی ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران و بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و دابینکردنی پێویستی بازاڕ و خاوەن کارەکان ،بەکوالێتی بەرز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، بە ڕەچاوکردنی ئاسایشی خۆراک و تەندروستی هاووڵاتیان بە گشتی.