Skip to the content

سەردانە مەیدانییەکانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێم ، لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و شاندی هۆڵەندی تاوتوێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەممە 2021/9/2 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ جێگری کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا و گرووپی هاوبەشی ڕاوێژکاری لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هۆڵەندا.
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و ئەپدەیتی سەردانە مەیدانییەکانی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری و بەدواداچوون بۆ ڕەوشی کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی ڕابردوودا شاندە ڕاوێژکاریەکەی هۆڵەندا بە یاوەری تیمێکی باڵای پەیوەندیداری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەنجام درابوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا لەلایەن هەردوو تیمە هاوبەشە ڕاوێژکاریەکە ئاماژە بە ڕاپۆرتی بەدواداچوون و دەرئەنجامەکان کرا ،کە لەلایەن هەردوو تیمەکە بەجیا ئامادە و پێشکەش کرابوون.
لە هەنگاوەکانی داهاتوودا وابڕیارە کە هەردوو لا پێکەوە بەدواداچوون بکەن و ئامادەکاری و هەماهەنگی زیاتر بکرێ بۆ دووبارە سەردانیکردنەوەی گرووپە ڕاوێژکاریەکە، وە لە درافتێکی یەکخراوی هاوبەشدا  سەرنج و تێبینی و ئەنجامەکانی سەردانەکان و پێشنیارەکانیان کۆدەکرێتەوە و ئاراستەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکرێت.