Skip to the content

هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر.
دوابەدوای بەدواداچوون بۆ بازاڕەکانی عەلوەی سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی کەمبوونەوە و بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکانی (خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر ) بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ئەو بەرهەمانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەهەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لە ڕێکەوتی 2021/10/1 .
بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەک لەبڕیاری وەزارەت بە نوسراوی ژمارە( 6764 ) لە (2021/9/21) ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری / ببه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرک کراوە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان.