Skip to the content

کارگەیەک لە ئاکرێ بەرهەمە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکان هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کارگەی ئاریاس یەکێکە لەو کارگانەی کە لە ڕێگای پاکێجین، چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای ئەم دامەزراوەیەوە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران بەبراند دەکرێت و ناساندنیان بۆ دەکرێت لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەتایبەتی بەرهەمەکانی (برنجی خۆماڵی ئاکرێ ، تەحین ، سماق و چەندین بەرهەمی تر )
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕاگەیندراوێکدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ناردنە دەرەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان و هیوای خواست لە ڕێگای ناردنە دەرەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانەوە بتوانن لە داهاتودا بەرهەمە خۆماڵیەکان بەبراند بکرێت و بەجیهان بناسێنرێت و ببێتە فاکتەری بونیادنانی ئابوریەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان.
 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەموو پاڵپشتیەکی خۆی بۆ سەرجەم جوتیاران و کەرتی تایبەت دەردەبڕێت، لە پێناو بەبازاڕکردن و ناساندنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پاڵپشتی جوتیاران ،بۆ ئەوەی بە میکانیزمێکی زۆر گونجاو و پێشکەوتوو بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی ووڵاتانی دەرەوە بکەن.