Skip to the content

کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا به‌ڕێوه‌چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-٩-٢٠٢١ کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بەیاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا.
 لەم کۆنفرانسەدا کە ژمارەیەک وەزیر و کەسایەتی و نوێنەری  کۆمپانیا بازرگانیەکانی وەبەرهێنانی خۆماڵی و بیانی ئامادەیبوون بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی و پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی نەمسا.