Skip to the content

باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هه‌ڵگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٤/١٣ لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو،  بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ  ، ئه‌م بڕیاره‌ش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردنه‌ له‌ بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەکانی ھەرێمی كوردستان و هه‌روه‌ها  دابینکردنی گۆشتی سووره‌ بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان ، بە تایبەتی له‌ ئێستادا كه‌ ئێمه‌ لە ناو مانگی ڕەمەزانی پیرۆزین.