Skip to the content

بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە (4) ساڵی (2008) وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ،بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات، تا ڕێکەوتی 2022/4/30 ، وە درێژکردنەوەی  ڕێکەوتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ،ب.گشتی گومرگ کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست .