Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری بیانی کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ژمارەیەک وەبەرهێنەری تورکمانستانی (UMAX Trade GmbH)، کە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان بکەن.

لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەهەماهەنگی کەرتی تایبەت لە پشتگیری کردنی جوتیاران و بەرەو پێشبردنی، سێکتەری کشتوکاڵی و رایگەیاند:''دەرگای وەزارەت هەمیشە کراوەیە بۆ هەر کۆمپانیا و کەرتێکی تایبەت کە بیانەوێت وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێریدا ئەنجام بدەن.'' 

 وەبەرهێنەرە بیانییەکان خوازیارن لەرێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی کەلوپەل و کەرستەی کشتوکاڵی پاڵپشتی سێکتەری کشتوکاڵ بکەن لە رێی دابینکردنی کەل و پەل و ئامێری کشتوکاڵی سەردەمیانە، وە راهێنان و شیاندنی جوتیاران لە ڕێگەی کەسانی شارەزا و گواستنەوەی ئەزموونی خۆیان بەهەماهەنگی لێژنەیەکی تایبەتمەندی پسپۆری و تەکنیکی.