Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2022/4/5 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە  ئایدن ئۆستان نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ، لەم دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و برەودانی زیاتر بە سێکتەری کشتوکاڵی و چۆنیەتی سوود بینین لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ئیسپانیا، وە هاندانی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان.