Skip to the content

شەش ڕێککار بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەگیرێتەبەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو شەش ڕێکاری گرنگ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون
لە پێناو ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان ، کە ئێستا لە هەندێ لە پارێزگاکانی عێراقی فیدراڵ بڵاوبۆتەوە ، ڕێکارەکانیش ئەمانەن:

یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمیەکان بێت و بە پشکنین و مۆری فەرمیی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت .

دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجام بدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێکارە تەندروستیەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکاندا ڕەچاوبکرێت .

چوارەم/کەرەنتینەکانی ئاژەڵیی لە مەرز و فڕۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان .

پێنجەم/ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شوشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەکان ، وە ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت .

شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بە شێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا بڵاوبۆتەوە.