Skip to the content

لە شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوە و چوار گەنجینە دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە گردەبۆری شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوەی گەنم بە توانای (10بۆ 15 تۆن) گەنم لە کاتژمێرێکدا و چوار گەنجینە لەسەر بودجەی گەشەپێدان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی دروست دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٤/٢١ شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی سەردانی پڕۆژی ناوبراوی کرد بۆ زیاتر بەئاگابوون لە کارەکانی و چاودێریکردنی کارگە نوێیەکە.
 پڕۆژەکە بە بودجەی (1991000000)دینار لە ماوەی 350ڕۆژ کارکردن تێیدا تەواو دەکرێت.