Skip to the content

هەوڵەکان بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵیی جوتیاران بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦ جوتیار خالید جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی و ستافێک لە بەڕێوەبەرانی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی و  بە ئامادەبوونی یاسین رحیم جێگری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وصفی خلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی لە ژووری  بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە خاوەن مارکێت و عەلوە و کارگەی پاکەیجین بۆ مەبەستی بە بازاڕکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەمهاتوو بە شێوازی تەندروست لە پڕۆژەی فێرکردن و سەرپەرشتیکردنی زانستی جوتیارانی خوازیار لە هەردوو ناوچەی بازیان و پێنجوێن.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و ڕاو سەرنجی ورد ئاڵوگۆڕ کراوە لەسەر شێوازی بە بازاڕکردن و چۆنێتی گەیاندنی بۆ دەستی هاووڵاتیان کە دڵنیایی بدات لە تەندروستبوونی ئەو بەرهەمانە.