Skip to the content

وەزیری کشتوکاڵ و تیمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ، 2022/4/24 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی وتەبێژ و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەت، لەگەڵ تیمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆبۆوە ،بە مەبەستی هەماهەنگیی نێوانیان و  لە نزیکەوە لێدوان و پێدانی زانیاری دەربارەی کارو چاڵاکی و پڕۆژەکان و چەندین بابەت و پرسی گرنگی کشتوکاڵی .
بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆ و هەماهەنگی زیاتر بە مەبەستی پەرەپێدانی پلانی میدیایی وەزارەت، لە دیدارەکەدا بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بەپێی دوایین ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی میدیایی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، ڕاگەیاندنی وەزارەتمان یەکێکە لە ڕاگەیاندنە هەرە چاڵاک و پێشەنگەکان لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .