Skip to the content

٤٥ تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ دە‌ستی بە‌سە‌ردا گیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئە‌مڕۆ پێنج شە‌ممە‌، ڕێكە‌وتی ٢٠٢٢/٤/٢٨، لە‌مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ بوو، كە‌ شیاوی خواردن نەبوو.
لێپرسراوی ھۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتوكاڵی مە‌رزی ـ تە‌وێڵە‌ لەم بارەیەوە ڕایگە‌یاند: ئە‌مڕۆ لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینە‌كە‌یانە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپبوو لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ بڕیاری گە‌ڕاندنە‌وە‌ی درا و گەڕێندرایەوە.