Skip to the content

ھێڵە‌كانی گرادۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی دارستانە‌كان لە‌ سووتان، بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنیان دە‌ستپێكردووە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسییە‌كانی ئاگركە‌وتنە‌وە‌ لە‌نێو دارستانە‌كاندا.

لە‌و بارە‌یە‌وە‌ محمد محمود بە‌ڕێوە‌بە‌ری دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ڕایگە‌یاند ."ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنی لە‌ ھۆبە‌ و پڕۆژە‌ دارستانییە‌كانی سنووری بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیمان لە‌ ڕێكە‌وتی٢٠٢٢/٣/٢٩وە‌ تاكو ئێستا بە‌ دوو قۆناغ بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت،یە‌كە‌میان بە‌كارھێنانی قڕكە‌ری گژوگیایە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی وشكردنی ئە‌و گیایە‌ی لە‌ناو ھێڵە‌كانی ئاگربڕی نێو دارستانە‌كاندا ھە‌یە‌ و ڕێگرە‌ لە‌ پە‌ڕینە‌وە‌ی ئە‌و ئاگرە‌ كە‌ ھە‌ندێ كات بە‌ھە‌ر ھۆكارێك بێت ڕوو دە‌دات."

بە‌ڕێوە‌بە‌ری دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كرد كە‌ ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ پڕۆژە‌ی دارستانی گوڵان  و پڕۆژە‌ی دارستانی بناری شنروێ لە‌گوندی عە‌بابە‌یلێ و جە‌لیلە‌ وعە‌نە‌ب و پڕۆژە‌ی دارستانی بیارە‌ و پڕۆژە‌ی دارستانی خورماڵیشی گرتووە‌تە‌وە‌."