Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی لە ئیڤێنتی پێشخستنی ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی و کشتوکاڵی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوو لە ئیڤێنتی پێشخستنی ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی و کشتوکاڵی، کە لەلایەن کۆمپانیای لەندەن سکای گەشتیاری و IBBC بەریتانی لە هەولێر ڕێکخرابوو، بە بەشداری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەک لە بازرگانانی نەوت و وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی و سەرۆکی ژمارەیەک دەستە.
ئیڤێنتەکە بە مەبەستی پێشخستنی ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و گەشتیاری و لێکتێگەیشتنی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانی بوو.