Skip to the content

دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان تاوتوێ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ، 2022/2/13 لە هۆڵی پرۆتۆکۆڵی پەرلەمان ،بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی وەزارەت و لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان و تیمی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ ئەنجام درا، دەربارەی دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان ،دوابەدوای خوێندنەوە و پەسندکردنی لە پەرلەمانی کوردستان.
لەم کۆبوونەوەیە هاوبەشەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی خستنەڕووی ڕاوسەرنجی سەرجەم ئامادەبووان ، لە کۆتاییدا بڕیاردرا کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە میانی ئامادەکردن و دەرچوواندنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە پڕۆژە یاساکە پێشنیار و سەرنج و تێبینیەکانی ئامادەبووان و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بە گرنگیەوە وەربگرێت.
ئامانج لە دەرچوواندنی ئەم یاسایە، هەروەک لەماوەی پێشوو بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاندبوو ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەشە پیشەیی و ئەکادیمیەکان لە سێکتەری کشتوکاڵیدا.