Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریی لە پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵانەی کشتوکاڵی بەغداد دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/2/22، له دیوانی وەزارەت لە ژێر ڕۆشنایی هەنگاوە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بە فەرمی سەردانی دیوانی وەزارەتیان کرد ،بۆ پێشکەشکردنی بانگهێشتنامە بە مەبەستی بەشداری و هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەبەرهێنەرانی کشتوکاڵی لە پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵانەی کشتوکاڵی لە بەغدا ،به ئامانجی برەودانی زیاتر بە بەروبوومی ناوخۆیی و بەشداریکردن و پتەوکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕ لە جوڵەی پیشەسازی کشتوکاڵی.
دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو لە نێوان تیمی هەردوولا بە مەبەستی باسکردنی پێشانگاکە و پێدانی زانیاری زیاتر دەربارەی هەنگاوەکانی بەشداربوونی وەزارەتی کشتوکاڵ لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە لە بەغدا، کە بڕیارە لە مانگی سێ لە ڕۆژانی 14 تا21 ی مانگ بەڕێوەبچێت ،بۆ ئەوەی بانگهێشتی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و جوتیاران بکرێت ،کە بەشداری لەو پێشانگایە بکەن بە نمایشکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان.