Skip to the content

ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵیی، بۆ جوتیاران دابین ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەپێی بڕیاری ژمارە (79) ی ئەنجوومەنی وەزیران  و ڕەزامەندیی هەر سێ وەزارەتی ( کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - ناوخۆ - دارایی و ئابووری )، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگیی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەک، تاوەکو بەردەستبوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بە لێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیای نوێ لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.
بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵین ،بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەلوپەلەکان و پڕکردنەوەی فۆرم ، لە ڕێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .