Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ بریکاری وەزیری پەرەپێدانی لادێکان و خۆراکی یۆنان کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی هەینی ،2022/1/28 لە چوارچێوەی بانگهێشتە فەرمییەکەی وڵاتی یۆنان لە شاری ئەسینا، بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەریی دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەت، لەگەڵ بریکاری وەزیری پەرەپێدانی لادێکان و خۆراکی یۆنان جیۆرج ستایلیۆن و تیمێکی یاوەری  کۆبۆوە.
لەم دیدارەدا بە وردی باسی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و سیاسەتی هاوبەشی بەڕێوەبردن و گەشەپێدان و بەرەو پێشچوونەکانی سێکتەرە جیاوازەکانی کشتوکاڵی کرا، بەتایبەتی بە پیشەسازی کردن و ساغکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و پەرەپێدانی دێهاتەکان و گرنگیدانی زیاتر بەدابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاشناکردنی جوتیاران بە تەکنەلۆژیای نوێ لە بەرهەمهێناندا ، بە سوود وەرگرتن لە کەش و هەوا و زەوی بەپیت و لەباری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ،وە هەنگاونان بەرەو دابینکردنی خود بژێوی لە سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و کەرتی پەلەوەری .
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا ، چەند سیمینارێکی بە بایەخ  دەربارەی سێکتەرە جیاوازەکانی کشتوکاڵی لەلایەن شارەزایانی وەزارەتی ناوبراو پێشکەش کران .