Skip to the content

ئاگاداریەک بۆ دەرچوانى بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی٢٠٢١ ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (٤) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و ڕێنمایی و ڕێکارانە ، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکار دەبێت، بە مەبەستی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوون ، ئەزموون ).
ئەم پرۆسەیە دەست پێدەکات لە ڕێکەوتی ٣ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، تاوەکو ماوەی ١ ئابی ٢٠٢٢، بەردەوام دەبێت.لە هەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خوولی شیاندن و ڕاهێنان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بە پێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگا و بەهەنگا و لەچوارچێوەی یاساکە و ڕێنمایی ئامادە کراو.
دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبوونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن ،بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات .
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژیەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ، کە دەرفەتی کار و سوودمەند بوون بۆ هەزاران دەرچوو دەڕەخسێنێ و دەبێتە وەرچەرخانێکی بەهێزی بووژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لە ڕێگەی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ،بە چاودێری و سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .
ئەم فۆڕمەی پڕ دەکرێتەوە ،بەخۆڕایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.