Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی و داواکاری گشتی ، پرسی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی تاوتوێ كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەمە ، ١٤ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری ب.گشتی دیوانی وەزارەت و ب.کاروباری یاسایی، سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد و لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتی حاکم (کاوە فه‌تحی مه‌عصوم )و ستافێکی دادوەران پێشوازی لێکرا . لەم دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی و ڕڵی داواکاری گشتی لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی مافی گشتی و موڵکی گشتی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ کراوە لەبارەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەت و داواکاری گشتی  سه‌باره‌ت به‌ نەهێشتنی زێدەڕۆییەکان لەسەر زەوی کشتوکاڵی و بەنداوەکان و ڕووبارەکان و دارستان و پاوان و لێدانی بیری نایاسایی بۆ ئەوەی سیفەتی بەپەلە بدرێتە ئەو داوایانەی کە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.