Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی دەڤەری بیتوێن کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە ، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی سنووری بیتوێن و ڕاپەرین، لەم دیدارەدا لە نزیکەوە گفتوگۆ کرا دەربارەی گرنگیدانی زیاتر بە سێکتەری کشتوکاڵی، بە تایبەتی بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکانی دانەوێڵەی گەنم و چاندنی پەتاتە و گەنمەشامی، وە هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و دابینکردنی بنەتۆ و سیستەمی نوێی ئاودێری بە مەبەستی بە پیشەسازیکردنی بەروبوومەکانی جوتیارانی ئەو ناوچەیە.