Skip to the content

وه‌زیری كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ، ٦ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانى وەزارەت پێشوازیکرد لە ڕێبوار تاڵەبانی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی زەویە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەدواداچوونی داواکاریەکان لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.