Skip to the content

وه‌زیری كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا كۆبوونه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.
دواتر بە ئامادەبوونی ب.گشتی دیوان و ستافی پەیوەندیداری وەزارەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا ، بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی میکانیزمێکی گونجاو، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، وە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، بە  ئامانجی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی هاووڵاتیان و جوتیاران و  بەدواداچوون و نەهێشتنی ڕۆتینی مامەڵەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ،بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.