Skip to the content

کاپتن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، سەردانی بریکاری وەزارەت دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲،  کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە نەورۆز عبدالقادر، کاپتن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، دیدارەکە تایبەتبوو بە باسکردن لە کاروباری فڕۆکەخانەکە و چۆنیەتی کارکردن و هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم فڕۆکەخانە کشتوکاڵیە و سوود وەرگرتن لێی بۆ مەبەستی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان و بەکارهێنانی لە بواری ڕاهێنانەکان.
 ئەم فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، وە لە ساڵی ٢٠٠٧ بروانامەی رێپێدانی بۆ قەڵاچۆکردنی ئافاتە کشتوکاڵیەکان بەدەستهێناوە و لە ساڵی ٢٠١٧ وەکو سێیەم فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان و حەوتەم فڕۆکەخانەی عێراق بەفەرمی ناسێنراوە و لە بوارەکانی کشتوکاڵی ڕاهێنانەکاندا سوودی لێ دەبینرێت.