Skip to the content

کێشە و گرفتەکانی خاوەن پڕۆژەکانی حەوزی ماسی ناحیەی تەق تەق تاوتوێ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق، لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی ڕەوشی کشتوکاڵ و ئاودێری و کێشە و گرفتەکانی جوتیاران کرا لەو ناوچەیە بەگشتی و کێشەی خاوەن حەوزەکانی ماسی بە تایبەتی.
لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی پشتیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی خاوەن پڕۆژەی حەوزەکانی ماسی بۆتەوە لە ناحیەی تەق تەق.
لە کۆتاییدا چەندین ڕاوسەرنجی تایبەت بەم بابەتە ئاڵوگۆڕ و گەڵاڵە کرا ، بەمەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتر بە سامانی ماسی.